لە بەنگلادیش بەهۆی هەورەبروسکە و کەوتنەخوارەوەی دارەکان لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە چەند ناوچەیەکی بەنگلادیش لە کاتی زریانێکی سەختدا بەهۆی هەورەبروسکە و کەوتنەخوارەوەی دارەکانەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیا ناوخۆییەکانی بەنگلادیش بڵاویانکردەوە، لانیکەم ١٢ کەس کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی زریانێکی گەرمەوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان لە کێڵگەکاندا کاریان دەکرد.
بەپێی زانیارییەکان، ٢ کەس لە دوو شوێنی جیاواز لە ناحیەی میمەنسینگ بەهۆی کەوتنەی دار بە سەریاندا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی سەرچاوەکان، ٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ناوچە جیاوازەکانی قەزای براهمانباریا، ٤ حاڵەت لە قەزای کیشۆریگانج و هەریەکەیان کەسێک لە قەزاکانی شێرپور، هابیگانج و ناوگاون ڕوویداوە.
لە ٢٤ی نیسانی ئەمساڵدا، دوای زنجیرەیەک هەورەبروسکە لە بەنگلادیش، لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە بەنگلادیش ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی هەورەبروسکە لە هەڵکشاندایە و ساڵانە سەدان کەس گیانیان لە دەستدەدەن. شارەزایان دەڵێن ئەمە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوایە و وا دەکات بەنگلادیش زیاتر بەرەوڕووی کاریگەرییەکانی ببێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.